جیهانی

مۆسكۆ و ئەنقەرە لە گفتوگۆدان بۆ كشانەوەی چەكە قورسەكانی توركیا لە سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مۆسكۆ و ئەنقەرە لە گفتوگۆدان بۆ كشانەوەی چەكە قورسەكانی توركیا لە سوریا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئاژانسی نۆڤۆستی روسی ئاشكرایكرد، توركیا و روسیا لە گفتوگۆدان كە ناكۆكییەكانی ناوچەی ئاگربەست لە ئیدلب كەمبكەنەوە لە گفتوگۆكەدا تاوتوێی كشانەوەی چەكە قورسەكانی توركیا لەو ناوچەیە دەكرێت.

ئاژانسە روسیەكە، بەپشت بەستن بە سەرچاوەیەكی توركی بڵاویكردووەتەوە"شاندێكی هونەری روسیا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە كۆبوونەتەوە و پێشنیازی ئەوەیان كردووە خاڵی چاودێری سوپای توركیا لە ئیدلبی سوریا كەمبكرێتەوە و توركیا چەكە قورسەكانی لەو ناوچەیە بكشێنیتەوە".

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە"توركیا رەتیكردووەتەوە خاڵە چاودێرییەكانی كەمبكاتەوە، بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە چەكە قورسەكانی لە ناوچەی ئیدلب و چەند ناوچەیەكی دیكەی سوریا بكشێنێتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان