جیهانی
لە بەلجیكا نەژادپەرستە توركەكان هێرش دەكەنە سەر كوردێك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەناوچەی Quaregnon ی بەلجیكا، بە بیانووی ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان باسی لە كوردبوونی خۆی كردووە، نەژادپەرستە توركەكان هەڵیانكوتایە سەر ماڵی گەنجێكی كورد و ئەشكەنجەیان داوە و بە سەختی برینداریان كردووە.
نەژادپەرستە توركەكان ئێوارەی رۆژی یەكشەمە لەناوچەی Quaregnon لە هەرێمی ڤالۆن بە بیانووی ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا باسی لە ناسنامەی كوردی خۆی كردووە، هێرشیان كردە سەر گەنجێكی كورد.
گەنجە كوردەكە وەك ئەوەی مردبێت جووڵایەوە و لەئەنجامدا هێرشبەرەكان لە ماڵەكەی چوونە دەرەوە، بەپێی زانیاریەكان گەنجە كوردەكە لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە، لەبەرئەوەی ئەشكەنجەی زۆریان داوە باری دەروونی تێكچووە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان دەركەوتووە، كە بەهۆی ئەوەی ئەو گەنجە كوردە ڤیدیۆیەكی لەبارەی كوردبوونی خۆی و ناسنامەی نەتەوەیی خۆی بڵاوكردووەتەوە رووبەڕووی هێرشەكە بووەتەوە، دوای هێرشی نەژادپەرستانی تورك، پۆلیس ژمارەیەك كەسی توركی دەستگیركردووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دیكەش بەردەوامە.