کوردستانی

ئەمڕۆ چەند پێشنیازێکی نوێ سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەمڕۆ چەند پێشنیازێکی نوێ سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەین و تێبینیەکانمان سەبارەت بە پڕۆژە یاساکە دەخەینەڕوو.

کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بەشداری کردنیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێ ئێمە وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشدرای کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە تێبینی زۆرمان هەیە لەسەر پڕۆژە یاساکە کە سەرجەمیان دەخەینەڕوو و هەوڵدەدەین لەناو یاساکە شوێنیان بکەینەوە".

کاوە عەبدولقادر وتی "ئێمە پێشنیاز دەکەین خانەنشینی پلە باڵاکان نەمێنت و هەروەک فەرمانبەری ئاسایی خانەنشین بکرێن، هەروەها مووچەی خانەنشینی هاوتای مووچەی خانەنشینی عیراق بکرێت و لە 500 هەزار کەمتر نەبێت".

سەبارەت بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە سەرجەم پاشەکەوتی فەرمانبەران بکرێتە سەر ئەو هەژمارە بانکییە، بۆ ئەوەی فەرمانبەران بۆ قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە و کارەبا و ئاوی لێ بداتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان