جیهانی
مردن بە كۆرۆنا نزیك دەبێتەوە لە ملیۆنێك.. ئینگلتەرا چەند رێوشوێنێك دەگرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مات هانكۆك، وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، لەباكوری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا بەشێك لە شوێنە گشتییەكان دادەخرێن ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا.
وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەوتەیەكدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی وتیشی "تائێستا شەڕ دژی كۆرۆنا تەواو نەبووە بۆیە رێوشوێنە ناوخۆییەكان دەبێتە هێڵێكی بەرگری دژی ڤایرۆسەكە".
هانكۆك دەڵێت "هەریەك لە ناوچەكانی "نۆرسمبرلاند،تینیسایدی باكوور و تینیسایدی باشوور، نیوكاسڵ، ئابون تاین، جیتسهێد، سەندەرلاند و هەرێمی دۆرها، بەشێك لە شوێنە گشتییەكانیان داخراوە و لە كاتژمێر 10 ی شەویشەوە خواردنگە و شوێنەكانی كاتبەسەربردن دادەخرێن تیایاندا".
بەپێی هەواڵی میدیاكانیش بڕیارەكە لە سبەینێ هەینییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئێستا لە جیهاندا 30 ملیۆن توشبووی كۆرۆنا هەن، نزیكەی 950 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.