جیهانی
توركیا 16 عیراقی بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی رایگەیاند، توركیا 16 عیراقی دەستگیركردووە بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ رێكخراوی داعش هەیە.
ئەو ئاژانسە ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا هێزە ئەمنییەكان لەكۆی 19 گومانلێكراوی عیراقی 16 گومانلێكراویان دەستگیركردووە ئەویش بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان بە رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە هەیە".
ئۆپەراسیۆنەكە وەك ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی كردووە "لەلایەن تیمێكی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە جەندرمەی ئەنقەرە بووە".
هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە "هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەدوای سێ گومانلێكراوەكەی دیكەدا دەگەڕێن كە ئەوانیش عیراقین".