جیهانی

سزای نوێ لە ئەمەریكاوە بۆ ئێران و حزبوڵا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزای نوێ لە ئەمەریكاوە بۆ ئێران و حزبوڵا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمڕۆ ئەمەریكا سزای نوێی بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی لوبنان و حزبوڵادا سەپاند، بەگوێرەی زانیاریەكانیش سزاكان ژمارەیەك بەرپرسی باڵایان لە تاران گرتووەتەوە.

یەكێك لەو بەرپرسانەی حزبوڵای لوبنان كە سزاكانی ئەمەریكا گرتوویەتیەوە، سوڵتان خەلیفە ئەسعەدە، كە ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی حزبوڵای لوبنانییە، هەروەها دوو كۆمپانیاش كە پەیوەندییان بە حزبوڵاوە هەیە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا ئاشكرایكردووە، سزاكان 47 كەسایەتی و قەوارەی ئێرانییان گرتووەتەوە كە تێوەگلاون لە تۆڕێكی هەڕەشەی ئەلكترۆنی ئێرانییەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا جەختیشیكردووەتەوە، ئەو تۆڕە هەڕەشەیان لە 15 دەوڵەت  لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا كردووە، هەروەها هەڕەشەیان لە سەدان كەسایەتی و قەوارە لە 30 دەوڵەتی جیهان كردووە.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان