جیهانی
دادگایەكی توركیا داوا دەكات بایدەمیر رادەستی وڵاتەكەی بكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
داواكاری گشتی دیاربەكر داوای لە وەزارەتی دادی توركیا كرد بە فەرمی ئینتەرپوڵ رابسپێرێت بۆ دەستگیركردن و رادەستكردنی عوسمان بایدەمیر و رادەست كردنەوەی بە توركیا.
میدیا فەرمییەكانی توركیا، بڵاویانكردەوە، داواكاری گشتی دیاربەكر بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دادی توركیا كردووە پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئینتەرپوڵ" رابسپێرێت بۆ ئەوەی عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی توركیا دەستگیربكەن و رادەستی ئەنقەرەی بكەنەوە.
میدیاكانی توركیا ئاماژەیان بەوەشداوە " لەساڵی 2017وە سكاڵا لە دژی بایدەمیر تۆماركراوە بەهۆی وتارێكەوە تۆمەتباركراوە بەوەی دژی سەروەری توركیایە و سووكایەتی بە توركیا كردووە".
دواتر بایدەمیر لە نیسانی 2018دا لە پەرلەمانتاری لابراوە و پاشانیش چووەتە دەرەوەی توركیا و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەو وڵاتە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە.