گێتی
نمایشكارێكی جلوبەرگ: ترەمپ دەستدرێژیی سێكسی كردە سەرم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە كەوا كچە نمایشكارێكی جلوبەرگ بە رۆژنامەی گاردیانی وتووە لەكاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی تێنسی كراوە لە ساڵی 1997 دۆناڵد ترەمپ دەستدرێژیی سێكسی كردووەتە سەری.
ئیما دۆریس، نمایشكاری پێشووی جلوبەرگ بە رۆژنامەی گاردیانی وتووە "پێش 24 ساڵ و لەكاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی تێنسی كراوە، دۆناڵد ترەمپ دەستدرێژیی كردووەتە سەرم و دەستی لە جەستەم دا و بەتوندی ماچی كردم لە نزیك مەلەوانگەیەكی تایبەت بە پاڵەوانێتییەكە".
دۆریس ئێستا تەمەنی 48 ساڵە و دایكی دوو كچە، ساڵی 2016 و لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمەریكا بیری لەوە كردبووەوە وەكو زۆر ژنی دیكە كە رایانگەیاندبوو ترەمپ دەستدرێژیی سێكسی كردبووە سەریان، ئەویش چیرۆكەكەی خۆی بگێڕێتەوە، بەڵام دواتر لەو بیركردنەوەیەی پەشیمانبووەوە بەهۆی ئەوەی پێی وابوو گەر ئەو چیرۆكە ئاشكرا بكات زیان بە خێزانەكەی دەگات.
جێنا ئەلیس، راوێژكاری یاسایی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "ئەو دەنگۆیانە بە تەواوی هەڵەن، هەموو رێگەیەك بەرانبەر ئەو رۆژنامەیە دەگرینەبەر بۆ سزادانیان لە بەرانبەر بڵاوكردنەوەی ئەو چیرۆكەی كە هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نییە".
خ.غ