جیهانی

بەهۆی كۆرۆناوە %15 هەژاری لەناو منداڵاندا زیادیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كۆرۆناوە %15  هەژاری لەناو منداڵاندا زیادیكردووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بە پێی راپۆرتێكی رێكخراوی سندوقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان "یونیسێف" پەتای كۆرۆنا 150 ملیۆن منداڵی دیكەی لە سەرتاسەری جیهان لە هەژاریدا هێشتووەتەوە.

فاو لە راپۆرتەكەدا رایگەیاندووە "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 15٪ی هەژاری لەناو منداڵاندا زیادیكردووە بەتایبەت لە وڵاتانی كەم داهاتدا".

راپۆرتەكەی فاو ئاماژەی بەوە كردووە "منداڵانی هەژار لەجیهان تا دێت هەژارتر دەبن، هۆشداریشداوە لەوەی كە لە چەند مانگی داهاتوودا بارودۆخەكە زیاتر بەرەو خراپی دەچێت".

لەوبارەیەوە هێنریتا فور، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یونیسێف، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە كە ئێمە نزیكدەبینەوە لە سەرەتای ئەم قەیرانە وەك لە كۆتاییەكەی".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان