جیهانی

بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤەوە، هۆڵەندا سكاڵای یاسایی لە بەشار ئەسەد دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤەوە، هۆڵەندا سكاڵای یاسایی لە بەشار ئەسەد دەكات
مەودا میدیا- 

لە نامەیەكیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا رایگەیاند بەهۆی پێشلێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و بەكارهێنانی چەكی كیمیاییەوە سكاڵا لە دژی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا و كاربەدەستانی تۆمار دەكات.

ئەمڕۆ هەینی سیتڤ بلوك، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە نامەیەكیدا كە ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە نووسیویەتی "دەمانەوێت لە بەرزترین دەسەڵاتی نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵای یاسایی دژی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد تۆكار بكەین".

ستیڤ ئەوەشی نووسیوە "حكومەتەكەی سەرۆك بەشار ئەسەد مافەكانی مرۆڤی پێشێلكردووە، هەروەها ئەشكەنجەی زیندانیان دەدات و چەكی كیمیایشی بەكارهێناوە دژی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی".

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا باسی لەوەشكردووە "هەموو رێكارە یاساییەكانمان تەواوكردووە و لەماوەیەكی نزیكدا سكاڵا و بەڵگەكان رادەستی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان