کوردستانی
هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەم توێژە دروست دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە 1000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنووری شارەوانی شارۆچکەی کفری بکرێت بڕیارە بەم نزیکانە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ساڵح میروەیس، ئەندامی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکەم جار پێش شارۆچکەی کەلار پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کفری دەستی پێکرد، بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکار ئەو کارە جێبەجێ نەکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستاشدا لە دوای هەوڵی کەرتی کفری لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەشێک لە کاربەدەستانی کفری توانرا پڕۆژەیەکی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارۆچکەی کفری کە خۆی لە 1000 یەکەی نیشتەجێبوون دەبینێتەوە بکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ساڵح میروەیس ئەوەشی خستەڕوو "کە زۆربەی کارەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەکە تەواو کراوە و مۆڵەتی دروستکردنی وەرگیراوە، هەروەها لە ئێستادا ئیش لەسەر ئەوە دەکرێت بەم نزیکانە پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت".
سەبارەت بە شێوازی کڕین و قیستی ئەو پڕۆژەیە ناوبراو وتی "لە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە مامۆستایان و فەرمانبەران لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هاوشێوەی پڕۆژەکانی دیکە کاری لەسەر دەکرێت".