کوردستانی

چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
مەود میدیا-

دژه‌تیرۆری كوردستان ده‌ستگیركردنی چوار تۆمه‌تباری راگه‌یاند، كه‌ بازرگانییانن به‌ كه‌لوپه‌لی قاچاغه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ رێگه‌ی نایاساییه‌وه‌ چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و هێلكه‌ و ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچوویان هاورده‌ی ناو شاری هه‌ولێر كردووه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له‌ درێژه‌ی هه‌وڵی بنبڕكردنی دیارده‌ی هه‌ر كارێكی نایاسایی و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ی رابردوو چوار كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانیان و ورده‌كارییه‌كان دراوه‌:

1- لە شه‌وی (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوی (ئیبراهیم سه‌ردار حه‌سه‌ن) - دانیشتووی شاری هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كی مامزاوه كه‌ كاری كڕین و فرۆشتنی هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگیر كرا به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵی هێنانە ناوەوەی بڕی (84) کارتۆن هێلكه‌ی قاچاغ بۆ شاری هه‌ولێر ‌لە رێگای بازگه‌ی هیران - شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی جۆری بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

2- له‌ رێكه‌وتی (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوی (ئارام عه‌ونی كه‌ریم) - دانیشتووی شاری هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كی ژیان – پیشه: پۆلیس ده‌ستگیركرا به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی بڕی (7) كیسه‌ی گه‌وره‌ی كرێم و مه‌رهه‌می كۆزماتیكی قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شاری هه‌ولێر لە رێگای بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌وه‌.

3- له‌ رێكه‌وتی (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر كران به‌ تۆمه‌تی كاری قاچاغچیێتی چه‌ك به‌ناوه‌كانی:

أ- (مسته‌فا سه‌عید محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین)، ناسراو به‌ حاجی هه‌رووتی - دانیشتووی هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ - له‌ ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ی توركی قاچاغ.

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهیر حه‌سه‌ن)، دانیشتووی هه‌ولێر - گه‌ڕه‌كی كورانی رێگای مه‌خموور - پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی (70)، له ‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ی توركی قاچاغ.

lلە کۆتایشدا هاتووە "ئێمه وه‌ك دژه‌ تیرۆری كورستان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش له‌ چاودێریكردن و به‌شوێنداچوونی دیارده‌ی هێنانی ده‌رمان و خۆراكی قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكی نایاسایی كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئابووری و ئارامیی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه‌".
س.س

Qaiwan
Qaiwan