تەکنەلۆژیا
تیکتۆک و ویچات قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا بە بیانوی هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریدا لە یەکشەممەی داهاتووەوە بەرنامەکانی تیکتۆک و ویچات لە ئەمریکا قەدەغە بکرێت و چیتر لە بەردەست نەبن.
وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا بە بیانوی هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریدا لە یەکشەممەی داهاتووەوە بەرنامەکانی تیکتۆک و ویچات لە ئەمریکا قەدەغە بکرێت و چیتر لە بەردەست نەبن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە جیهانییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە وەزارەتی بازرگانی ئەو وڵاتەکەی رایگەیاندووە، "لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، هەردوو بەرنامەی تیکتۆک و ویچات کە هەردووکیان سەر بە وڵاتی چینن، لە وڵاتەکەیدا قەدەغە دەکرێن و لە ئەپ ستۆری مۆبایلەکاندا کارا نابن".
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ بەرپرسانی چینی بەوە تۆمەتبارکرد کە لە رێگەی بەرنامەکانی تیکتۆک و ویچاتەوە دەیانەوێت دەستیان بە زانیارییەکانی وڵاتەکەی بگات لەبەر ئەو هۆکارەش بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو بەرنامەنەی دەرکرد.
س.س
س.س