عیراقی

وادەی سەردانیکردنی مستەفا کازمی بۆ فەرەنسا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی سەردانیکردنی مستەفا کازمی بۆ فەرەنسا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق لە میانەی سەردانێکی بۆ  پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا  وادەی سەردانیکردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ فەرەنسا ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت مانگی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كۆبووه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ردوو بواری سیاسی و ئه‌منی له‌ عیراق كرد‌، هەروەها جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه‌، چ له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانیان یانیش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاشكراشیكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ردانی فه‌رمی مسته‌فا كازمی بۆ پاریس كرا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی داهاتوو ئه‌نجامی بدات.

لای خۆیه‌وه‌ لۆدریان جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردن له‌ عێراق و به‌هێزكردنی پێگه‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و رایگەیاند "وڵاته‌كه‌ی ئه‌ركه‌‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی له‌ پشتیوانیكردنی سه‌روه‌ری عێراق له‌ رێگه‌ی چالاكییه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان