کوردستانی
دەستڕێژی گولـلە لە سێ شوان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ دەستڕێژی گولـلەیان لە سێ شوان کرد کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لەدەستداوە و دوو شوانەکەی دیکەش برینداربوون.
هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ دەستڕێژی گولـلەیان لە سێ شوان کرد کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لەدەستداوە و دوو شوانەکەی دیکەش برینداربوون.
برێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 18ی ئەیلولی 2020 هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی گونی لولکانی سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی "حەسەن خەندپوور" کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، هەروەها بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی حەسەن لەلای هێزەکانی سوپای پاسدارانە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
س.س