کوردستانی
بەندکراوێک لە یەکێک لە بەندیخانەکانی هەرێم گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ئاشکرای کرد ئەمڕۆ هەینی لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بەندکراوێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، ئاماژە بەوەش دەکات بەندکراوەکە بە رەگەز عەرەبە.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ئاشکرای کرد ئەمڕۆ هەینی لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بەندکراوێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، ئاماژە بەوەش دەکات بەندکراوەکە بە رەگەز عەرەبە.
زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 2:15 خولەکی پاش نیوەڕۆ لە چاکسازی گەورانی ھەولێر بەندکراوێک بە ڤایروسی کۆرۆنا گیانیل ەدەستداوە", هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "بەندکراوەکە ناوی (و، ع، ڤ)ـە و بەرەگەز عەرەبە و بە مادەی تیرۆر حوکم درابوو".
باسی لەوەشکردووە "لە ئێستادا دوو هەزار و 100 بەندکراو لە چاکسازی ھەولێردا ھەیە، کە باڵەخانەکە تەنھا 900 حوکم لەخۆدەگرێت, هەروەها پێویستە بەزووترین کات کێشەی ئەم چاکسازیە چارەسەربکرێت، بەپێچەوانە کارەسات روودەدات، چونکە بەرکەوتەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زۆرە".
س.س
س.س