جیهانی
كەشتییەكی جەنگی ئەمەریكا گەرووی هورمزی تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كەشتیی جەنگی فڕۆكەهەڵگری "یو ئێس ئێس نیمیتز"ی سوپای ئەمەریكا دوێنی گەرووی هورموزی تێپەڕاند و لە ئاوەكانی كەنداو جێگربوو، ئەوەش لەكاتێكدایە كە 20ی ئەم مانگە، بڕیارە قەدەغەی چەك لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لەسەر ئێران هەڵبگیرێت.
میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە "ئەم كەشتییە جەنگییە هاوكات پێنج هەزار سەربازیشی گواستووەتەوە بۆ كەنداو، لە كاتێكدا دوو كەشتی بچووكی جەنگیشی لەگەڵدابووە كە مووشەكی زیرەكیان پێیە".
چوونی ئەو كەشتییەی ئەمەریكا لەكاتێكدایە كە 20ی ئەم مانگە، بڕیارە قەدەغەی چەك لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لەسەر ئێران هەڵبگیرێت، بەڵام ئەمەریكا رایگەیاندووە "بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات ئێران دەستی بە چەك بگات و هەڕەشەیكردووە كە ئەوانەی بازرگانی چەك لەگەڵ ئێراندا بكەن، سزای ئابورییان بەسەردا دەسەپێنێت".