کوردستانی
هەرێم.. ئاماری ئەو هاوڵاتیيانەی ئەمساڵ و پار چوونەتە دەرەوەی وڵات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوێكی تایبەت بە كاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی كوردستانەوە زیاتر لە 22 هەزار كەس چوونەتە ئەوروپا و وڵاتانی دیكە و وەك پەنابەر خۆیان ناساندووە.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت" لە ساڵی 2019 دا 53 هەزار 240 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە رۆشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا و دەرەوەی هەرێم، لەو ژمارەیەش 47 كەس گیانیان لەدەستداوە 10 كەسیش تائێستا بێسەروشوێنن".
وتیشی " ئەمساڵ ژمارەی ئەو كەسانەی وەك پەنابەر روویان لە وڵاتانی دەرەوە كردووە 22 هەزار كەسی تێپەڕ كردووە سەرەڕای ئەوەی 7 مانگ كەرەنتینە بووە و رێگاكان بۆ چوونە دەرەوە ئاسان نەبوون، وە 27 كەسیش لەمساڵدا لەو رێگەیە بوونەتە قوربانی 15 كەس بێسەروشوێنە و ئەوانی دیكە تەرمەكانیان گەڕاوەتەوە".
سەرۆكی دەزگای لوتكە دەشڵێت "لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا 577 هەزار و 943 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە چوونەتە وڵاتانی دیكە و 415 كەسیش لەو رێگەیە بوونەتە قوربانی و 171 كەسیش تائێستا لەماوەی ئەم شەش ساڵەدا بێسەروشوێنن".