عیراقی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند پرۆژە یاسایەک تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند پرۆژە یاسایەک تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای کرد ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دوو جێگرەکەی سەردانی سەرجەم لیژنەکانیان کردووە، ئەوەشی خستەڕوو سبەینێ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق کۆدەبێتەوە.

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرۆژە یاسایەک".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و دوو جێگرەکەی سەردانی سەرجەم لیژنەکانیان کرد بەمەبەستی زانینی شێوازی کارکردنی لیژنەکان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانەی کە دەچێتە بەردەستییان".

ئەوەشی خستەڕوو "بودجەی ساڵی 2020ی عیراق پەسەندکراوە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە کارەکانی تەواوکراوە چاوەڕێ دەکەین بێتە ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەر بدەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان