ئابووری

زانیاری لەبارەی شێوازی نوێی لێبڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەبارەی شێوازی نوێی لێبڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی چواری 2020 كە تائێستا كاتی دابەشكردنی دیار نییە، شێوازێكی نوێی لێبڕین پەیڕەو دەكات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت كەس نازانێت ئەو لێبڕینە لەسەر چی بنەمایەكە.

 سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری بە مەودا میدیای وت "دوای ئەوەی بڕیاری لێبڕینی مووچە درا بڕیار وابوو 30 رۆژ جارێك مووچە بدرێت، بەڵام بەداخەوە دوای ئەوەی كە دۆخی كۆرۆنا ئاسایی بووەتەوە و داهاتی ناوخۆش زیادیكردووە و نەوتیش نرخەكەی وردە وردە بەرزدەبێتەوە، دەبوو حكومەت لێبڕینی نایاسایی مووچە لاببات یاخود كەمی بكاتەوە".

وتیشی "بەدەر لە لێبڕین و بەدەر لەوەی كە گۆڕانكاری هەیە لە بواری ئابووری موچەكەش لە كاتی خۆیدا نادەن، ئەوەی ئێمەش بەدواداچوونمان كردووە دیار نییە كەی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكات".

سەركۆ ئازاد دەڵێت "شێوازی نوێی لێبڕینی مووچە لەم مانگەوە پەیڕەو دەكرێت بەڵام بە میزاجی وەزارەتی داراییە و دیار نیە لەسەر چی بنەمایەك ئەو لێبڕینە ئەنجامدراوە، ئێمە قسەمان لەگەڵ گەنجینەكان كردووە بۆمان دەركەوتووە ئەم شێوازە لە مووچەی داهاتووەوە پەیڕەو دەكرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان