ئابووری
لێبڕینی مووچە كەمدەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی چواری 2020 لە %21 بۆ %18 كەم دەبێتەوە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای وت "مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەكرێت".
وتیشی "وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24-9-2020) فەرمانگەكانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی چواری 2020 ئامادەبكەن".
وەك سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی پێكردووە " ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دابەش دەكرێت".
دەقی نوسراوی وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەكان
وەزارەتی دارایی بۆ / گشت گەنجینەكان
لەسەر راسپاردەی وەزارەتمان بفەرموون بە ئاگادار كردنەوەی فەرمانگەكان بە ئامادە كردنی لیستی مووجەی مانگی ٢٠٢٠/٤ بەم شێوەیەی لای خوارەوە:-
١- مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی ١٨٪ كەم كردن دەبێت .
٢- سەبارەت بە مووجەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو دەبێت . لەگەل رێزدا