ئابووری
رۆیتەرز : هەناردەی نەوتی ئێران بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، وێڕای سزاكانی ئەمەریكا، هەناردەی نەوتی ئێران لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
ئاژانسەكە،بە پشتبەستن بە ئامارەكانی سێ كۆمپانیای چاودێرییەكەری گواستنەوەی نەوت، لەوانە "تانكەرتراكەرز"، رایگەیاندووە "هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی ئەیلولدا بەراورد بە مانگی رابردوو، بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە".
لەوبارەیەوە كۆمپانیای "تانكەرتراكەرز" بە ئاژانسەكەی وتووە " هەناردەی نەوتی ئێران لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی رابردوو، بۆ دوو هێندە زیادی كردووەو %11 ی ئەو نەوتەشی هەناردەكراوە نەوتێكی خاوی زۆر سوك بووە".
سەمیر مەدەنی، كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی "تانكەرتراكەرز" بە رۆیتەرزی وتووە "هەناردەی نەوتی ئێران لە ئێستادا زۆر بەرزبووەتەوەو گەیشتۆتە نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كە ئەوەش لە ماوەی یەك ساڵ و نیوی رابردوودا بێ پێشینە بووە".
بەهۆی سزاكانی ئەمەریكاوە كە لەدوای هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی خستوویەتیە سەر ئەو وڵاتە، هەناردەی نەوتی ئێران نزیكب بوو لەوەی بگاتە سفر، بەڵام ئێران رێگەی دیكەی بۆ هەناردەی نەوتەكەی دۆزیوەتەوە.