ئابووری

حكومەتی هەرێم 18 ملیۆن دۆلار بۆ دوو كۆمپانیای نەوت خەرج دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم 18 ملیۆن دۆلار بۆ دوو كۆمپانیای نەوت خەرج دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 18 ملیۆن دۆلار وەك شایستەی دارایی بۆ دوو كۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت خەرج دەكات، ئەویش وەك  حەقدەستی مانگی ئابی ئەمساڵی دوو كۆمپانیاكە. 

كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، كە لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لە تاوكێ و تەق تەق كاردەكات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "شایستە داراییەكانیان بۆ هەناردەكردنی نەوت لە مانگی هەشتی ئەمساڵ لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێدراوە".

 ئەو كۆمپانیایە ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە 2.6 ملیۆن دۆلاریان بۆ هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی تەق تەق پێدراوەو 8.2 ملیۆن دۆلاری دیكەشیان بۆ هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی تاوكێ پێدراوە بەپێی ئەو پشكانەی كە هەیانە لە پەرەپێدانی ئەو دوو كێڵگە نەوتییە".

هەر لەوبارەیەوە كۆمپانیای نەوتی گۆڵف كێستۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە 9.8 ملیۆن دۆلاریان پێدراوە كە شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكەیە بۆ هەناردەكردنی نەوت لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا".

 جێی ئاماژەیە كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن لە كێڵگەی شێخان كاردەكات و رۆژانە نزیكەی 35 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

 پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پێدانی شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە دوو مانگی كۆتایی ساڵی 2019 دوادەخات تا ئەو كاتەی نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان