ئابووری

ئێران لە پێنج مانگدا بە قەبارەی 10 ملیۆن دۆلار كەرەستەی جوانكاری هەناردەكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران لە پێنج مانگدا بە قەبارەی 10 ملیۆن دۆلار كەرەستەی جوانكاری هەناردەكردووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 وتەبێژی بەرژەوەندی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند، بە قەبارەی 10 ملیۆن دۆلار كەرەستەی پزیشكی و بەرهەمی جوانكارییان لە ماوەی پێنج مانگدا هەناردەی 21 وڵات كردووە، كە عیراق لە ریزبەندی سێ یەكەمەكەی وڵاتانی هاوردەكارە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، روحوڵڵا لەتیفی، وتەبێژی بەرژەوەندی گومركەكانی ئێران رایگەیاندووە "هەناردەی كەرەستە پزیشكی و بەرهەمە جوانكارییەكان لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا 13 هەزار و 765 تۆن بووە".

وتیشی "ئەو بەرهەمانە هەناردەكراون بریتین لە، شامپۆ، كەرەستە پزیشكییەكان، بەرهەمە جوانكارییەكان وەك پاككەرەوەی دەموچاو، پێست، نینۆك، قاچ و دەست، هەروەها چەندین بەرهەمی دیكەی پاككەرەوە و بابەتی دیكەی پاراستنی دەموچاو و چەندین كرێمی دیكەی دژە خۆر و هەویری ددان و سابوون و چەندین بەرهەمی دیكە".

وتەبێژی بەرژەوەندی گومركەكانی ئێران ئەوەشی خستەڕوو " وڵاتانی هاوردەكار بریتین، لە عیراق، ئەفغانستان،بەریتانیا، ئەڵمانیا، كەنەدا، نەمسا، هۆنگ كۆنگ، كوەیت، عەممان، ئیمارات، روسیا، بەحرەین، توركیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا و كازاغستان".

لەتیفی ئاماژەی بەوەشدا "هەریەكە لە عیراق و ئەفغانستان و ئازەربایجان لە ریزبەندی یەكەمی هاوردەكارانن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان