ئابووری
هەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای کرد 700 پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تەرخانکران، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دراوە.
پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای کرد 700 پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تەرخانکران، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە "دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لە هەموو قۆناخ و دۆخ و داخوازییە یاسایی و کاگێڕیی و تەکنیکییەکاندا، بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی 700 پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە درا".
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دەکات و دەڵێت "شاناز و ئاسودەین کە توانیمان داکۆکیکارێکی راستگۆ و دڵسۆزبین لەم دۆسییەداو بە هیممەتی هەموو لایەک رێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ".
س.س
س.س