ئابووری
نوێترین زانیاری لەبارەی هۆكاری نەناردنی 320 ملیارەكەی بەغدا بۆ هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت تائێستا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی خۆشی دابەش نەكردووە تا 320 ملیارەكەی هەرێم بنێرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر رایگەیاندبوو ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بەغدا 320 ملیارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە، چونكە تائێستا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی خۆشی دابەش نەكردووە".
وتیشی "من پێشتریش وتومە بەغدا هەركات مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات ئەوكات 320 ملیارەكەی هەرێم دەنێرێت، تائێستاش هۆكاری دابەش نەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق روون نییە جگە لەوەی عیراق خۆشی قەیرانی داراییی هەیە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیدەگەیەنێت "حكومەتی عیراق مانگەكانی پێشتر لە 22 و 23 ی هەموو مانگێك مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش دەكرد، ئەمە دووەم جارە لەمێژووی حكومەتی عیراق مووچە دوا بكەوێت مانگی شەشی ئەمساڵیش مووچە دواكەوت".
حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی سێی 2020 ی بە لێبڕینی %21 ەوە دابەش كرد، بۆ مانگی چواری 2020 یش هەرچەندە رایگەیاندووە كە لێبڕینەكە بۆ %18 كەمكراوەتەوە، بەڵام تائێستا و دوای تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی پێشوو نە لیستی مووچەی راگەیاندووە و نە وادەیەكیشی بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە دیاریكردووە.