ئابووری
وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، پابەندن بە كاركردن بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتی و ئێستاش سەرقاڵی داڕشتنی نەخشەرێگایەكە بۆ دابینكردنی خەرجیی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ.
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بە جدی كار دەكەین بۆ پابەندبوونی حكومەت بە بەڵێنەكانیەوە، لە سەروو هەمووشیانەوە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتی".
وەزارەتی دارایی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئێستا وەزارەتەكەیان سەرقاڵی داڕشتنی نەخشە رێگایەكە و نەخشەكە وردكاریی چۆنیەتیی دابینكردنی خەرجییە سەرەكییەكانی بۆ ئەم سێ مانگە تێدایە كە لەماوەی ئەمساڵدا ماوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە " عیراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی كۆرۆناوە، بە دۆخێكی تایبەتدا تێدەپەڕێت و ئێستا كێشەی پارەی نەختینەی هەیە".
ئەو راگەیەندراوە لەكاتێكدایە تائێستا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عیراقی خەرج نەكردووە.