راپۆرت

بەهۆی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا.. هۆشداری لە تەقینەوەی دۆخی عیراق دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا.. هۆشداری لە تەقینەوەی دۆخی عیراق دەدرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەهۆی هێرشە بەردەوامەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەی ئەمەریكا بەتایبەتی، توڕەیی ئەمەریكا گەیشتووەتە لوتكە و ئەگەری چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكەی لە عیراق هەیە و بەشێكیش لە میدیاكان مەترسی تەقینەوەی دۆخی عیراق ئاشكرا دەكەن.

 باڵیۆزی‌ ئەمەریكا لە عیراق بەغدای‌ جێهێشتووە
دوای ئەوەی شەوی رابردوو 27ی ئەیلول سكای نیوز بڵاویكردەوە، بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە بەنغازی، ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی‌ ئەمەریكا لە عیراق بەغدای‌ جێهێشتووە و لە بینای‌ كونسوڵخانەكەی‌ لە هەولێر ماوەتەوە.

هاوكات مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هۆشداری دایە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كە ئەگەر كۆتایی بە هێرشی گروپە چەكدارییەكانی عیراقی سەر بە ئێران نەهێنێت ئەوە بە كۆتایهاتنی دەسەڵاتەكەی كازمی دەشكێتەوە.

ئەمەریكا لەهێرشەكانی ئەم دواییەی سەر باڵیۆزخانەكەی لە عیراق تەواو توڕەیە
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمەریكا لەهێرشەكانی ئەم دواییەی سەر باڵیۆزخانەكەی لە عیراق تەواو توڕەیە، بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی هەوڵێك بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكەیان و بەبارمتەگرتنی كارمەندەكانیان.

ئەگەر بێت و ئەمەریكا بكشێتەوە، رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی عیراق زیاتر ئاسایشی بكەوێتە مەترسییەوە
لەلایەكی دیكەوە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەگەر بێت و ئەمەریكا بكشێتەوە، رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی عیراق زیاتر ئاسایشی بكەوێتە مەترسییەوە و زیاتر گرژی و نائەمنی روو لە عیراق بكات، هاوكات كشانەوەكە دەبێتە هۆی لاوازبوونی زۆری مستەفا كازمی و چاودێران پێیان وایە كەوتنی كازمی دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی ئەمنیی عیراق.

سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا پلانی كشانەوەی باڵوێزخانەكەی لە عیراق راگەیاند
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندین جار لەلایەن گروپە چەكداریەكانی سەر بە ئێران لە عیراق هێرشكرایە سەر بالوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و ئەمشەویش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا پلانی كشانەوەی باڵوێزخانەكەی لە عیراق راگەیاند.

بەشێك لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەمەی كە ئێستا لە عیراق روودەدات پلان و تاكتیكێكی ئەمەریكا خۆیەتی
هاوكات ئێستا عیراق بە بارودۆخێكی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و بەشێك لە چاودێرانی سیاسییش بۆچوونی جیاواز دەخەنەڕوو، پێیان وایە ئەمەی كە ئێستا لە عیراق روودەدات پلان و تاكتیكێكی ئەمەریكا خۆیەتی و دەیەوێت بە ئەو بیانووەوە هێرش بكاتە سەر ئەو گروپانەی كە بەگروپی چەكداری سەر بە ئێرانیان وەسف دەكەن و كۆتاییان پێ بهێنێت.

ئەمەریكا لە عیراق خاوەنی گەورەترین باڵیۆزخانەیە، بە شێوەیەك چەند هێندەی باڵیۆزخانەكانی دیكەی لە وڵاتانی دیكە گەورەترە، لەناو باڵیۆزخانەكەدا 21 تەلار و چەندین چێشتخانە و هۆڵی گەورە و خزمەتگوزاری جیاوازی تێدایە.  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان