ئابووری

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا- 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت دابەزێت کاریگەریەکی خراپی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ  38 دۆلار و 91 سەنت, بەمەش نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  40 دۆلار و 38 سەنتە و کە بە جێگری مایەوە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە، تەنها نرخی نەوتی برێنت دابەزییووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan