کوردستانی

دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی دووەمی 2020 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan