ئابووری
دابەشكردنی مووچە دەستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بانكی رافیدەینی عیراق رایگەیاند، دەستكراوە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لەعیراق.
بانكی رافیدەینی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند " وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاری داوە بە خەرجكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، خەرجكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەم لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت".
جێی ئاماژەیە موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عیراق لە سەرەتای هەر مانگێكدا دابەشدەكرێت و وەكو موچەی وەزارەتەكانی دیكە ناكەوێتە كۆتایی مانگەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عیراق چەند رۆژێك لە وادەی خۆی دواكەوتووە و بەوهۆیەوە فەرمانبەرانی عیراق هەڕەشەی گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەكەن، لە هەرێمیش تەنیا موچەی سێی مانگی ئەمساڵ دابەشكراوە، كە دوو موچەیان بە لێبڕینی ٢١٪ەوە بووە و مووچەی داهاتووش كە تائێستا كاتی دابەشكردنی دیار نییە بە لێبڕینی %18 دەبێت.