کوردستانی
مەودا میدیا وردەکاری گەڕانەوەی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەم هەفتەیە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵی 2017ی هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێتەوە لە ئێستادا خشتەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە.
جەبار یاوەر، ئهمینداری گشتی وهزارهتی کاروباری پێشمهرگهی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵی 2017ی ئەفسەرانمان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هاتنەوەی خشتەکە دەکەین".
ئهمینداری گشتی وهزارهتی کاروباری پێشمهرگه وتی "ئێمە هەموو ساڵێک دوو خشتەی پلە بەرزکردنەوەمان هەیە خشتەیەکی مانگی ئازارە ئەوی دیکەشیان مانگی ئەیلولە ئێمە خشتەی هەردوو مانگی ساڵی 2017ی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 و 80 وهێزەکانی فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن و هێزەکانی زێرەڤانیمان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە چاوەڕێ دەکەین لەم رۆژانەدا بۆمان بگەڕێتەوە، هەروەها بەپێی راگەیاندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە بەڵێندراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کە لەم هەفتەیەدا خشتەی پلە بەرزکردنەوەکان بگەڕێتەوە".