کوردستانی

دوو تۆمەتبار بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دوو تۆمەتبار بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە رەگەز عەرەبی راگەیاند کە دراوی ساختەیان پێبوورە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "دوای ئەوەی پۆلیسی ڕێكاری زانیاری هەبوو كە لەناوبازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی بەڕەگەز عەرەب دراوی ساختەیان پێیە و مامەڵەی پێوە دەكەن، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی تۆمەتباران و توانرا دەستگیریان بكەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە فەرمانی دادوەر راگیروان، هەروەها لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی 385 هەزار دیناری ساختەی عیراقی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان