کوردستانی
رێباز حەملان: چارەسەری هەموو کێشەکان لای سەرۆک بارزانییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی لە نوسینێکدا باس لە رۆڵی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لە تێکشکاندنی داعش.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی لە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "جەنابی كاك مەسعود بارزانی كەرابەرایەتی شەڕی دژ بەداعشی دەكرد وەك سەركردەیەكی مەیدانی دەیان شەو لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە سەنگەری بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان رۆژی كردوەتەوە، بە دانپێدانی ئەمریكا و ھێزەكانی ھاوپەیمانان سەركردەو سیمبولی تێكشكاندنی داعش بوو لە ناوچەكەدا، ئەگەر لەبەر ریفراندۆم و پێداگری لە مافی رەوای گەلی كورد و كوردستان و وەفاداری بۆ خوێنی پیرۆزی شەھیدان نەبوایە، ئەمریكییەكان بەڵێنیان پێدا كە لە كۆشكی سپی پێشوازی لێدەكەن و لە لایەن سەرۆكی ئەمریكاوە مەدالیای رێز لێنانی دەدرایە لەبەرامبەر سەركەوتنی لەسەر سەركردایەتی كردنی ھێزی پێشمەرگە و رابەرایەتیكردنی تەواوی بەرەكانی شەڕی داعش و سەركەوتنە یەك لە دوایەكەكان تا وەدەرنانی داعش".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو بەرژەوەندی تایبەتی خۆی وەلانا و ئامادە نەبوو دەستبەرداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بێت".
لە بەشێکی نووسینەکەیدا دەڵێت "ئێستاش دوای ریفراندۆم و تەواوی ئەو ھەموو دژایەتی و دوژمنكاریانەی بەرانبەر قەوارەی ھەرێم و گەلی كورد كرا".
رێباز حەملان لە کۆتایشدا نووسیویەتی "تەواوی سەركردە ئەمریكی و ئەوروپی و عیراقی و ناوچەییەكان روولە ھەولێر دەكەن و داوای چارەسەری كێشە و ئاڵۆزییەكانی عێراق و ناوچەكە دەخەنە بەردەم جەنابی كاك مەسعود، رووداو و ململانێكانی رابردوو لە عێراق دەریخست ھەر دوژمنكارییەكی بەرامبەر كرابێت كۆتاییەكەی شكست و تێكشكانی نەیارەكانی و بەهێزبوونی پێگەی جەنابیان بووە".