کوردستانی
ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی سێشەممە 14ی کانونی دووەمی 2020 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی لە مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوە".
بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێکبهێنرێت.
جێگای ئاماژەیە، رۆژی 21ی کانونی یەکەمی 2019 یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەست بەکارەکانی کۆنگرەی چوارەمی خۆی کرد و لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکرا و ئەنجومەنی باڵای سیاسی هەڵبژێردرا، هەروەها لە رۆژانی دواتری کۆنگرەدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەنجامدرا و 121 کەس وەک ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی هەڵبژێردران .