کوردستانی
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پرۆژەیەکی گرنگ رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری پلاندانانی عیراق و هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی لەمەراسیمێکدا پرۆژەی روپیوی هەژاری رادەگەیەندرێت کە پرۆژەیەکی خزمەتگوزارییە.
قەرەمان جەوهەر، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خالید بتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەمەراسیمێکدا پرۆژەی روپیوی هەژاری رادەگەیەندرێت".
سەبارەت بە پرۆژەکە ئاماژەی بەوەکرد "ئەو پرۆژەیە سندوقی هاوكاری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە کە هەر ساڵە و لە پارێزگایە ئەنجام دەدرێت ساڵی پار لە دهۆک بوو ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی دەبێت و ماوەی ساڵێک دەخایەنێت، هەروەها لە چەند پارێزگایەکی عیراقیش ئەم پرۆژەیە جێبەجێ دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم پرۆژەیە لە بواری خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی دەبێت و بەتایبەت لە گوند و ناحیەکان جێبەجێ دەکرێت لە سنووری پارێزگاکان، هەروەها ئەم پرۆژەیە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و عیراقە".
لە کۆتایدا قارەمان جوهەر وتی "لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوایشدا هەر دوو وەزیری پلاندانان باس لەگرنگی روپێوەکە دەکەن کەژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لەوشوێنانەش جێبەجێ دەکرێت کە پێویستن".
س.س