چاوپێكەوتن

سەرکەوت شەمسەدین: هیچ بەڵێنێک بە حکومەتی هەرێم بۆ رێککەوتن نەدراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکەوت شەمسەدین: هیچ بەڵێنێک بە حکومەتی هەرێم بۆ رێککەوتن نەدراوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لەسەر رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵیت "ریککەوتنەکەی نێوان هەرێم وبەغدا لەسەر پرسی شنگال لە ژێر زەختی وڵاتانی دەرەوە و ئەمەریکادا کراوە، چونکە پرسی شنگال پرسێکی مرۆی جیهانییە و لە قۆناغێکدا پارتی ئەوانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە، زیاتر لە 1500 کەسیان بۆ پارتی دامەزراندووە دوای ئەوە بەو رێککەوتنە رازیبووە و ئەو رێککەوتنەیان واژۆ کردووە".

"رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی شنگال لەژێر زەختی ئەمەریکادا کراوە"
سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە مەودا میدیای راگەیاند "رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی شنگال لەژێر ئەو زەختە زۆرەدا بوو کە وڵاتی دیکە و بەتایبەی ئەمەریکا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدادی کردووە، بێگومان ئەمە چاکەیەک نیە بەرانبەر هاوڵاتیان شەنگال بکرێت حەقێکی خۆیان کە پێویستە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان لە قۆناغێکدا پارتی ئەوانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە، زیاتر لە 1500 کەسیان بۆ پارتی دامەزراندووە دوای ئەوە بەو رێککەوتنە رازیبووە و ئەو رێککەوتنەیان واژۆ کردووە".

"هیچ بەڵێنێک بە حکومەتی هەرێم نەدراوە بۆ رێککەوتن"
سەبارەت بە سەردانیکردنی شاندەکانی هەرێم و پرسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد روونیکردەوە "تا ئێستا هیچ سەردانێکی هەرێم جێگەی دڵخۆشی و ئومێد نیە و تا ئێستا ئەوەی هەیە تەنها قسەیە و هیچ بەڵێنێک بە حکومەتی هەرێم نەدراوە بۆ رێککەوتن لەسەر پرسەکانی بودجە و مووچە و پرسی خاڵە سنورییەکان، تەنها لە چوارچێوەی قسەدایە، ئەگەرێک هەیە کە حکومەت ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەم سێ مانگەی کە ماوە بۆ هەرێم بنێردرێت بەڵام هیچ بەرچاو روونیەک و ئومێدێک بۆ دوای ئەو کاتە نیە و نازانرێت کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەکوێ دەگات، ریککەوتنێکی کۆنکرێتی نییە، سەردانی شاندەکان بۆ خەڵەتاندنی رایگشتییە و دەیانەوێت وا لە خەڵکی تێبگەیەنن کە بەغداد نایەوێت رێکەوتن بکات و بەرپرسیارێتیەکە لەسەرخۆیان لابدەن".

"لە ئێستا هەوڵێکی زۆر هەیە لەلایەن ئەو گروپانەی کە لە دەسەڵاتن بۆ مانەوە"
سەبارەت بە چارەنووسی پەیوەندییەکان لەدوای هەڵبژاردنەکانی عیراق جەختیکردەوە "دیار نیە ئایا سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیراق دەمێنێتەوە یان ئەوەی دەسەڵاتەکەی کۆتایدێت، چونکە لە ئێستا هەوڵێکی زۆر هەیە لەلایەن ئەو گروپانەی کە لەدەسەڵاتن بۆ مانەوەیان، دوای هەڵبژاردن دەردەکەوێت و ئایا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چی لێدێت، بەڵام شتێکیش نییە بەناوی مەترسی لەسەر کورد یان لەسەر هەر نەتەوەیەکی دیکە، ناتوانرێت لە ئێستادا باس لە دوای هەڵبژاردن بکرێت چونکە دیار نییە کە چی روودەدات و ئەنجامەکان چۆن دەبێت".

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan