عیراقی
ئەنجومەنی وەزیران پرسی رەخساندنی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجانی تاوتوێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
تایبەت بە تاوتوێکردنی بێکاری و دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجان، هەروەها دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتی، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە.
تایبەت بە تاوتوێکردنی بێکاری و دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ گەنجان، هەروەها دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتی، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە.
بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر بڕیاری حکوومەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و رووبەڕووبوونەوەی هەموو قەیرانە دارایی و ئابووریەکان کرایەوە بۆ چاکسازی و گەشەپێدان، سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە چارەسەری واقیعی و بۆ گۆڕینی دۆخی هەڵەی ئێستای دەوڵەت بکرێت .
لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری پەیوەست بەقەرز و دروستکردنی کار لەکەرتی تایبەت و پرۆژەی دامەزراندنی گەنجان و رێگاکانی دابینکردنی هاوکاری تاوتوێکرا، لە کۆبونەوەکەدا وەزیرانی نەوت و دارایی و پلاندانان و خوێندنی باڵا و پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی و هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بوون.
ک.ن
ک.ن