کوردستانی

"دەستبەکارنەبوونی وەزیری سامانە سروشتییه‌كان هیچ فەراغێکی درووست نەکردووە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دەستبەکارنەبوونی وەزیری سامانە سروشتییه‌كان هیچ فەراغێکی درووست نەکردووە"
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

جێگری سەرۆکی لیژنەی  وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت دانەنانی وەزیری سامانە سروشتییه‌كان هیچ فەراغێکی درووست نەکردوە و باس لەوەش دەکات سەرۆکی حکومەت کاروباری وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بەڕێدەکات.

گوڵیزار رەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی  وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "تائێستا هیچ ناوێک بۆ وەزیری سامانە سروشتییه‌كان یەکلایی نەکراوەتەوە".

وتیشی "دانەنانی وەزیری سامانە سروشتییه‌كان هیچ فەراغێکی درووست نەکردوە بۆ ئیش و کارەکانی حکومەت" و جێگری سەرۆکی لیژنەی  وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەش دەکات "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کاروباری وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بەڕێدەکات".

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan