کوردستانی

دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستیپێکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

دابەشکردنی نەوت لە شارۆچکەی سیدەکان دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانیش دەڵێت "لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم ناوچەکانی سیدەکان بەهەموو گوندەکانیشەوە نەوت وەردەگرن".

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە مەودا میدیا راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سیدەکانى سەربە قەزاى سۆران نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکرێت و لە ماوەی سێ رۆژدا سەرجەم ناوچەکانی سیدەکان بەهەموو گوندەکانیشەوە نەوت وەردەگرن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، بڕى 46 هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت، لە دواى سیدەکان، نەوت لە شوێنەکانى دیکەى سنورى سۆران و چۆمان دابەش دەکرێت، بە تایبەت ئەو ناوچانەى کە شاخاوین".

روونیشیکردەوە "داوامان کردووە کە نەوتی زیاتر بنێردرێت بۆ ئەوەی بتوانین بۆ هەر ماڵێک دوو بەرمیل نەوت دابەش بکەین بەڵام لە ئێستادا بۆ هەر ماڵێک تەنها دەتوانین یەک بەرمیل نەوت دابەش بکەین"، جەختیشیکردەوە "ئەو بڕە نەوتەی کە نێردراوە بەشی تەواوی ناوچەکە دەکات و دەتوانین لە سەرجەم شوێنەکان نەوت دابەش بکەین".

Qaiwan
Qaiwan