عیراقی

ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان تێپەڕاندنی یاساییەک لە پەرلەمان دوادەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان تێپەڕاندنی یاساییەک لە پەرلەمان دوادەخات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشدا یاسای هەڵبژاردنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت کۆی گشتی یاسای هەڵبژاردنەکان دەنگی لەسەر دراوە.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆی گشتی یاسای هەڵبژاردنەکان دەنگی لەسەر دراوە، هەروەها لە دانیشتنەکانی رابردوودا دەنگمان لەسەر بازنەکانیش دا کە بەپێی بەرکەوتەی ژن دەبێت لە هەر پارێزگایەک بۆ نمونە لە پارێزگای سلێمانی پێنج کۆتای ژن دەبێت ئەوا ئەو پارێزگایە دابەش دەکرێت بەسەر پێنج بازنەی هەڵبژاردندا".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەوەی لە یاساکەدا ماوە نەخشەکەیە بۆ نمونە چ قەزایەک لەگەڵ قەزایەکی دیکە دەبێت، هەروەها نەخشەکە لەسەر ئاستی نەخشەی شارەوانی دەبێت یان لەسەر ئاستی سیاسی دەبێت ئەمەش پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەن سیاسییەکان هەیە".

هەروەها لەبارەی دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی بۆ باسکردن لە نەخشەی یاسای هەڵبژاردنەکان ئارەزوو مەحمود وتی "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە دیاری نەکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان