کوردستانی
یاداشتیكی تایبەت بە گەنجان دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە تایبەت بە کۆچی گەنجان، لیژنەکە لە یاداشتەکەدا هۆکارەکانی زۆربوونی کۆچی گەنجان و چارەسەر خستووەتەڕوو.
سیروان بابان، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی یاداشتێکمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کۆچی گەنجان لە یاداشتەکەدا ئاماژەمان بەوەکردووە گەنجی کورد ماوەیەکە بێ هیوایە لەم وڵاتە بەڕێگەی هات و نەهات دەڕواتە دەرەوەی وڵات".
باسی لەوەشکرد "هۆکارەکانی رۆشتنی گەنجان ئەوەیە کە لەم وڵاتە دادپەروەری نییە بۆ نمونە گەنجێک یەکەمەکانی زانکۆیە دانامەزرێت، بەڵام کوڕی کەسێکی بەرپرس کە بە پاڵ دەرچووە دادەمەزێت، هەروەها دەستگیرکردنی گەنجان بەبێ تاوان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لە یاداشتەکەدا چەند چارەسەرێکمان خستتووەتەڕوو یەکێک لەوانە ئەوەیە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ گەنجان بکەن، بەڵام دادپەروەری کاتێک دێت کە دادوەری وڵات خۆی دەستی نەبێت لە گەندەڵی، هەروەها لە یاداشتەکەدا داوامان کردووە دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بەم پرسە بکرێت و وەزیری پەیوەندیدار ئامادەبێت لە کۆبوونەوەکە".
سیروان بابان وتی "تازە یاداشتەکەمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان وەڵامی یاداشتەکەی نەیاوینەتەوە".
س.س