عیراقی

تەندروستیی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی عیراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە دوو ھەزار و 732 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
    
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 732 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 445 هەزار و 949 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 513 کەس گیانیان لەدەستداوە و 375 هەزار و 188 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان