کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، ئاماژە بەوەشکراوە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و چەند کەلوپەلێکی دیکەی نایاسایدا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کەسێکیان بە ناوی (ص.ع.ا) بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد".
ئەوەش هاتووە "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و حەڕبەیەک و چەقۆیەک و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، راگیرا".
س.س