کوردستانی
هەوڵێکی چەکدارانی داعش پووچەڵکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە گوندی ئوم حونتەی سەر بە ناحیەی جەلەولا جوڵەیان هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە تەقەکراوە و کۆتاییان بە جوڵەکەیان هێناوە.
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە گوندی ئوم حونتەی سەر بە ناحیەی جەلەولا جوڵەیان هەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئەوەی هەست بە جوڵەکانیان کراوە لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە تەقیان لێکراوە و کۆتایی بە جوڵەکانیان هاتوو"، ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا دۆخی گوندەکە ئارام بووەتەوە".
س.س