کوردستانی
وەزارەتی تەندروستیی لەسەر بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی سارس هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی کەمێک پێش ئێستا دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەو تاقیکردنەوانەی کە لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت، دەرکەوتووە جگە لە نەخۆشیی کۆرۆنا، ڤایرۆسی سارسیش بڵاوبووەتەوە.

مەودا پەیوەندیی بە د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ناوبراو بێئاگایی خۆی لە راگەیەندراوەکە راگەیاند و وتی، بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەی نەخۆشخانەی ئاسادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "لە پشكنینە نوێكاندا بۆمان دەركەوتووە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس لە ناو هاوڵاتییاندا بڵاوبووەتەوە".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو "دەبێت بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت، جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە، هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتییان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەردەچن چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێ سارسی یەكەمیان هەبێت".
ک.ن