کوردستانی

ھەڵەدنی: تورکیا گەورەترین رێگری رێککەوتنی ھەرێم و بەغدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ھەڵەدنی: تورکیا گەورەترین رێگری رێککەوتنی ھەرێم و بەغدایە
مەودا میدیا – کاروان نوری

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان راگیرا، سبەی شاندێکی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە دەچێتە بەغدا و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، رێککەوتنی نێوان هەرێم و تورکیا، گەورەترین رێگری نێوان رێککەتنی هەرێم و بەغدا دەبێت.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر بیەوێت مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات پێویستی بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی هەیە لەگەڵ بەغدا، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووبەڕووی ئەوە نەبێتەوە لەلایەن بەغداوە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رابگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئومێدێک هەیە و پێشمان وایە هەردوولا، چی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداش ویستیان هەیە بگەنە رێککەوتن، ئەو مەرج و داواکارییانەش حکومەتی عیراقی داوایکردووە، قابیلیەتی ئەوەیان هەیە، حکومەتی هەرێم جێبەجێیان بکات".

سەبارەت بە رێککەوتنی پەنجا ساڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رێگربوونی لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "بەداخەوە هەموومان بینیمان کە سەرۆکی هەرێم بە ئاشکرا باسی لەو رێککەوتنە کرد کە لە نێوان هەرێم و تورکیادا هەیە، لەکاتێکدا جگە لە کۆمەڵێک شەخسی دیاریکراو هیچ کەسێک نازانێت، چۆن و لە بەرامبەر چیدا کراوە، پێشم وایە گەورەترین رێگری نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال