کوردستانی

دوو کۆڵبەر بریندار کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر بریندار کران
مەودا میدیا-

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و چالدێران بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو  بڵاویکردەوە، رۆژی پێنج شەممە 16ی کانونی دووەمی 2020 کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی باڵەک سەر بە شاری مەریوان بە ناوی "جەماڵ باڵەکی" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی تەتە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لەلایەن چەند کۆڵبەرێکی دیکە و خەڵکی ناوچەکە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لە ماوەی رۆژانی برابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەمەد مەراز" لە گوندی مادلۆ سەر بە شاری چالدێرانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە