کوردستانی
چوار کەس بەچەقۆ هێرش دەکەنە سەر گەنجێک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو له ناحیەی سەنگەسەر گەنجێک لەلایەن چوار کەسەوە بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەری و بەسەختی بریندار دەکرێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 خولەک بریندارێک بەناوی (ٲ . ع . ق) کە تەمەنی 20 ساڵە و پیشەی کاسبە و دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەرە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەیە و بەهۆی سەختی برینەکەشی بۆ شاری سلێمانی بەڕێکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە وتەی خۆی چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلێک دابەزیون و بەچەقۆ هێرشیان کردووەتەسەر و کەسەکانیش ناسراون".
شۆڕش ئیسماعیل وتیشی "بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 413 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".