کوردستانی

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەک کەوتەوە و مەترسی دروستکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەک کەوتەوە و مەترسی دروستکردووە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی سەرەکی پیرمام  لە ناوچەی براخی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی پلاستیک کەوتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش ئاشکرای کرد تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و مەترسی بۆ بەشێک لە ماڵەکانی پشت کۆگاکە دروستبووە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی سەرەکی پیرمام  لە ناوچەی براخ ئاگر لە کۆگایەکی پلاستیک کەوتەوە، ئاگرەکە تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێنج تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەهۆی ئەوەی کۆگاکە کەوتووەتە دیوی پشتەوەی شەقامەکە نەتوانراوە تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، هەروەها ئاگرەکە مەترسی بۆ سەر ئەو ماڵانە دروستکردووە کە کەوتوونەتە پشتی کۆگاکە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئاگرەکە لە تەشەنەکردندایە، چونکە شوێنەکەی زۆر قوڵە"، لە بارەی زیانەکانەوە وتی "تاوەکو ئێستا بەس زیانی مادی هەیە و هیچ زیانێکی گیانی نییە".

سەرکەوت کاڕەش وتیشی "تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نازانین، چونکە ئاگرەکە بەردەوامە و دوای کۆنتڕۆڵکردنی دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ زانینی زیانەکان و هۆکاری رووداوەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan